دابەزاندنی بەهای دینار چارەسەرێكی كاتی دۆخی دارایی عیراق دەكات

ليست هناك تعليقات


دامەزراوەی( ئنفیستر سیرفز ) بۆ ئیدارەدانی مەلەفی مەترسیەكان لەسەر ئابوری ئەمریكا رایگەیاند: كە دابەزاندنی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاردا تەنها چارەسەرێكی كاتی دۆخی دارایی و سیولەی پارە بۆ عیراق دەكات و ناتوانێت كێشەو گرفتە ئابورییەكانی چارەسەر بكات ئەگەر پرۆسەیەكی چاكسازی راستەقیەنەی لەگەڵدا ئەنجام نەدرێت.دامەزراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە دابەزاندنی بەهای دینار لەماوەیەكی كورت مەودادا چارەسەری ئەو فشارە زۆرە دەكات كە لەسەر عیراق دروستبووە لە دابینكردنی پارەی بەردەست و دەشتوانێت قەبارەی كورتهێنانی بودجەی گشتی پێ‌ كەمبكاتەوە.
ئەوەشیخستۆتەروو كە یەكێك لە كاریگەریە نەرێنییەكانی دابەزاندنی بەهای دینار هۆكاربوونێتی بۆ بەرزبونەوەی رێژەی هەڵئاوسان بەو پێیەی عیراق خۆی یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین بڕی كاڵاو شمەك و پێداویستی خۆراكی لە دەرەوە هاوردە دەكات.
هۆشداریشیداوە لەوەی ئەگەر حكومەت چاكسازی تەواو ئەنجام نەدات و قەبارەی خەرجیەكانی كەم نەكاتەوە ئەوا فشارێكی زیاتر دەكەوێتەسەر بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دینارو بەوەش رێژەی هەڵئاوسان زیاتر بەرزدەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif