بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە 2021دا

ليست هناك تعليقات



لە ریزبەندییەکی جیهانیدا بۆ ساڵی 2021 بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان بڵاوکرایەوە، لەو نێوەندەدا پاسپۆرتی ژاپۆنی لوتکەی گرتوەو لە پلەی یەکەمدایە وەک بەهێزترین و کۆریای باکوریش وەک لاوازترین.

هەرچەندە لەو کاتەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەجیهاندا راگەیەندراوە، گەشتی وڵاتان روی لە کەمبونەوە کردوە، سەرەڕای ئەوەش ژاپۆنییەکان لە پلەی یەکەمدان و پاسپۆرتەکەیان پێشەنگی جیهانی گرتوەو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا گەشتی 191 وڵاتی جیاواز بکەن.

لەدوای ژاپۆن، سەنگافورە پلەی دوەمی گرتوەو هاوڵاتیانی دەتوانن بۆ 190 وڵاتی جیاواز گەشت بکەن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا.

لەلایەکی دیکەوە لاوازترین پاسپۆرتی وڵاتانیش بڵاوکراوەتەوەو تێیدا کۆریای باکور پلەی یەکەمی لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2021 تۆمارکردوە.

ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2021:
1-ژاپۆن (191 وڵات)
2-سەنگافورە (190)
3-کۆریای باشور و ئەڵمانیا (189)
4-ئیتاڵیا، فینلاند، ئیسپانیا و لۆکسەمبۆرگ (186)
5-دانیمارک و نەمسا (187)
6-سوید، فەرەنسا، پۆرتوگال، هۆڵندا و ئیرلەندا (186)
7-سویسر، ئەمریکا، بریتانیا، نەرویج، بەلژیکا و نیوزلاند (185)
8-یۆنان، ماڵتا، کۆماری چیک و ئوسترالیا (184)
9-کەندا (183)
10-هەنگاریا (181)

لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2021:
1-کۆریای باکور (39 وڵات)
2-لیبیا و نیپاڵ (38)
3-سۆماڵ و یەمەن (33)
4-پاکستان (32)
5-سوریا (29)
6-عیراق (28)
7-ئەفغانستان (26)

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif