موچە،لە مافێکی یاساییەوە بۆ خێر وسەدەقە

ليست هناك تعليقات


دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین

هیچ کابینەیەک،هێندی ئەم کابینەی ئێستای حکومەت،پێش پێکهێنانی فاڵی بۆ نەگیرایەوە و بەشانوباڵیدا هەڵنەدرا،گوایە سەرکەوتودەبێت و بە ۱٠٠ ڕۆژ نەخێر،بە شەش مانگ نا بەساڵێک وڵات دەکاتە شامی شەریف و عەدالەت،لە مەملەکەتا بەرقەراردەکات،چاکسازی دەکات،مانگی ۱٠٠ ملیار دینار،بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێنێتەوە و نەک هەر پاشەکەوتی نایاسایی نامێنێت،بەڵکو فەرمانبەر وموچەخۆر ئەژماری بانکییان بۆدەکرێتەوە و مانگانە موچە پاشەکەوتکراوەکانیشیان وردەگرنەوە؟!

میدیای حیزبی و سێبەری پیکهێنەرانی کابینە زۆریان هۆندەوە،کە براگەورە ئەزمونی سەرکەوتوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەیە و کوڕی سەرۆکی پارتیە و زۆری تریش،بەجۆرێک ئەوانەی خوازیاری پۆستبون یان بەهەر شێوازێک سودمەند دەبون،ڕۆژانە لێدوانی حەماسی و مژدەبەخشیان دەدا،بەجۆرێک بەهاریان هێنابوە سەر چۆک.

ئێستا و دوای ساڵێک و شەش مانگ زیاتر،هەر شیرینە بڵێیت،سەد خۆزگەمان،بە کفن دز.

لە ژێر حوکمی ئەم دەسەڵات و کابینە سێ قۆڵییە فاشیلەی پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا:

تورکیان،لە جاران زیاتر لە شکرکێشی دەکات و داواکاری هەیە.

قاچخچییەتی خاڵە سنورییەکان،زۆر لەسەردەمی بەرەی کوردستانی خراپترە.

مەلەفی نەوت و ئیدارەی داهات،لە تاریکی تاریکترە.

نەک دو ئیدارەیی فرە کوێخایی و ئیدارەیی هەیە.

لەبری دروستکردنی لەشکری نیشتمانی هێزی شەخسی مەسول دروستبوە.

ئەو چکە خوێندنەی ساڵانی پێشوش کۆتایهاتوە.

پەرلەمان،لە دامەزراوەیەکی یاسادان و چاودێری حکومەتەوە بۆ وەزارەتێکی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی حکومەت گۆڕدراوە،بەجۆرێک لە کاتی میوانداری تیمی حکومی،لە پەرلەمان قوباد تاڵەبانی بەگاڵتەجاڕییەوە وتی:داوا،لە وەزارەتی دارایی بکەن،بودجەکەتان بۆ زیاددەکەین تا چاو قاوە وئاو بکڕن!

دۆخی ئازادییەکان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ،لە جاران زۆر خراپترە و چەندانی وەک مامۆستا بەدەل بەرواری و شێروان شێروانی و ... لە زیندادان،لە ٦۲ ڕۆژی خۆپیشاندای ۱۷ شوبات و ڕۆژانی دوایی۲٠۱۱ ۷ کەس شەهیدکران،بەڵام لە هەفتەیە خۆپیشاندانی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابوردو ۱٠ کەس شەهیدکران.

دەیان پۆستی سەربار و بێ کەڵکیان داتاشی و لەبری تەرشیقی حکومەت هێندەی تر هەڵیان ئاوساند و باریان گرانکرد.

زۆر بێباکانە دەڵێن ،نەوت تەسلیم ناکەین.

ئەمانەو دەیانی تریش...

لە تازەترین بڕیاریشیاندا،موچەیان لە مافێکی یاسایی موچەخۆر و فەرمانبەرەوە گۆڕیوە بۆ خێر و سەدەقە و بەپێی داهاتی بەردەست و خۆشیان سەرپشکن چەند دەبڕن،کەبەپێی زانیاری سەرو ۳٠./ سەدا سییە.

هەر بۆیە بەڕاستی دەسەڵاتێکی بنەماڵەیی چەتەیی بێ ئەخلاقی سیاسی،لە هەرێمدایە.

کابینەیەکی فاشیل و پاسەوانی بەرژەوەندی بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان ئیدارەی دەدات.

وەزارەتێکی دارایی بێ پلان،کە لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی موچەی لە ماف و شایستەی موچەخۆر و فەرمانبەرەوە کردوە،بەهاوکاری و خێر و سەدەقە.

تۆش بڕۆ،لە بەردەم بارەگا حیزبییەکاندا،هەر فۆرمی ئەندامێتی پڕ کەرەوە.

هەمو شتێک وتراوە،تەنیا چارەسەر گۆڕینی حوکمی بنەماڵەییە بە حوکمی دامەزراوە،کەلە خزمەتی خاك و خەڵکدابێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif