بەشیر حەداد: هەندێک لە لایەنەکانى عێراق ناهێڵن رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا بکرێت

ليست هناك تعليقات


شاندێکى پەرلەمانى عێراق بەسەرۆکایەتى بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمان سەردانى وەزارەتى پێشمەرگەیان کردو لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە.

بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە رایگەیاند"وەک سەرۆکایەتى پەرلەمان سەردانى وەزارەتى پێشمەرگەمان کرد لەسەر چەند بابەتێک بەتایبەت دۆخى ناوچە کوردستانییەکان و شایستە داراییەکان کە لەسەر حکونمتى عیراق ئەرکە بەرامبەر بە وەزارەتى پێشمەرگە، باس لە هەماهەنگى کرا لەنێوان وەزارەتى پێشمەرگەو وەزارەتى بەرگرى عێراق کە ئێمەش رۆڵى نێوەندگیرى و هەماهەنگی ببینین".

ئاماژەى بەوەشکرا، ئەو کێشانەى کە لەناوچەکانى کوردستانییە کیشە لەسەرەکان دروست دەبن سوپاى عێراق یان پۆلیسى فیدرالى تەداخول دەکات پێویستە پێشمەرگەش لەو ناوچانە هەبێت و ئەو بۆشاییە نەمێنێت بۆ ئەوەى تیرۆرستان سودى لێ وەربگرن و خەڵکی ناوچەکەش لەپاراستنیان دڵنیا بن.

ناوبراو وتیشى"هەندێک لایەن کێشە دروست دەکەن کە رێککەوتن لەنێوان حکومەتى فیدراڵى و هەرێم کراوەو کێشەکە ئێستا لەلای نوێنەری هەندێک لەلایەنە سیاسیەکانە، بەوتەى خۆشى ئومێد دەکرێت بەسەردانى شاندى سیاسى هەرێم بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان کاریگەرى لەسەر رێکەوتنەکان هەبێت لەناو پەرلەمان".
هەروەها جەختیکردەوە، وەک نوێنەرانى کورد لە پەرلەمانى عیراق هەموو هەوڵێکى خۆیان دەدەن ئەم پرۆژە یاسای بودجەیە تێپەڕێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif