پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام دەدات

ليست هناك تعليقات


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وادەی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان ئاشكرا دەكات و سەرجەم پەرلەمانتارانیش بۆ بەشداربوون لە دانیشتنەكە بانگهێشت دەكات.

د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە بانگهێشتێكدا كە ئەمڕۆ 4-1-2021 ئاراستەی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كردووە، بانگهێشتی كردوون بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (1)ی نائاسایی ساڵی سێیەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق


بەگوێرەی زانیارییەكان، دانیشتنەكەی پەرلەمان بەمەبەستی دەنگدانە لەسەر كاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەكان، كە دوێنێ د. كەمال ئەتروشی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراو سیڤییەكەشی رەوانەی پەرلەمان كراوە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif