سوپای عێراق دەستگیرکردنی ٣٣ کەسی داواکراوی لە بەسرە راگەیاند

ليست هناك تعليقات



سوپای عێراق رایگەیاند لە میانی لاپەڕەی سێیەم لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" کە بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ناوچەکانی باکوور و باشووری پارێزگای بەسرە ئەنجامدراوە، ٣٣ کەسی داواکراو دەستگیرکراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەنجامی لاپەڕەی سێیەم لە قۆناغی یەکەم ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" کە بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ناوچەکانی باکوور و باشووری پارێزگای بەسرە ئەنجامدراوە، بڵاوکردەوە و ھاتووە:

" لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٣٣ کەسی داواکراو دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و بڕێکی زۆری تەقەمەنیدا گیراوە".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای عێراق، دەستپێکردنی لاپەڕەی سێیەم لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ناوچەکانی باکوور و باشووری پارێزگای بەسرە راگەیاندبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif