بەم ڕاپرسیە بەشداربە لە دیاریکردنی پەیوەندییەکی دروست لە نێوان هەرێم و ناوەند

ليست هناك تعليقات


بۆردی توێژینەوەی ستراتیجی پلاتفۆڕمی كوردستان، ڕاپرسیەك سەبارەت بە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد ئەنجام دەدات و دواتر لە پانێڵێکی فراواندا ئەنجامەکانی ڕاپرسیەکە دەکاتە بنەمای گفتوگۆیەکی کراوە. 

بۆ بەشداربوون لەم ڕاپرسیە کرتە لەم لینکەی خوارەوە بکە:


ئەم ڕاپرسیە بەشێكە لە توێژینەوەیەك، لەسەر پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد، بە هەمان شێوە لە گفتووگۆیەكی کراوەدا ئەنجامەکانی ڕاپرسیەکە سودی لێ دەبینرێت بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ ئەو کەسایەتیە سیاسی و ئیداریانەی کە لە پانێڵەکەدا بەشدارن و پەیوەستن بە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و ناوەند. 

ئەم ڕاپرسیە چەندین پرسیاری گرنگ لە خۆدەگرێت، و خۆی پاراستوە لە تایبەتمەندی ناو و ناسینەوەی ئەو كەسەی بەشداری دەكات و بە شێوەیەکی گشتی لە پارێزگاكانی ( هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دهۆك و هەڵەبجە) ئەنجام دەدرێت و دواتر ئەنجامەکانی ڕاپرسیەکەو گفتوگۆکانی پانێڵەکە دەکرێتە ڕاسپاردەیەک و دەخرێتە بەردەم دەزگا پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی سود لێ بینینی بۆ بنیادنانی پەیوەندیەکان لە داهاتودا لەسەر بنەمایەکی زانستی و تەندروست.

پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان پرۆژەیەکی مەدەنی نیشتمانیی قازانج نەویستی ئامانجدارە، تواناکان دەخاتە خزمەت پرسە نیشتمانیەکان و لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیەنرا


.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق