٢ ساڵە لە تورکیا مۆڵەت بە حیزبێکی کوردی نادرێت، بەڵام لەو ماوەیەدا مۆڵەت بە ٣٢ حیزبی تر دراوە

ليست هناك تعليقات


محەمەد کاماچ هاوسەرۆکی پارتی مرۆڤ و ئازادی (پیا) لەگەڵ مەنوجە گولمەک و ئەحمەد کایا جێگرانی هاوسەرۆک و تاهیرخان بۆزئەمیر ئەندامی دەستەى دامەزرێنەری پیا سەردانی ناوەندی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)یان کرد. لەگەڵ میدحەت سانجار هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە و تونجەر باقرخان و عەلیجان ئۆنلو یاریدەدەرانی هاوسەرۆک کۆبوونەوە و محەمە کاماچ هاوسەرۆکی پیا رایگەیاند، ٢ ساڵە داوای دامەزراندەکەیان پەسەند نەکراوە.

سانجار رایگەیاند، ئەوەى روودەدات و ئەنجامی دەدەن لە دژی دەستووری بنەڕەتی و یاسای حیزبە سیاسییەکانە و بەرپرسان بەو رێگرییانەیان خەریکی ئەنجامدانی تاوانن و راشیگەیاند، "ئەگەر مرۆڤ بەڵگەکانی پێشکەش بکات یانی ئەو حیزبە دامەزراوە. ئەوەى ئێستا ئەنجام دەدرێت لە دژی دەستووری بنەڕەتی، یاسای حیزبە سیاسییەکانە و ئەوانەى مۆڵەتەکەتان پێ نادەن، خەریکی ئەنجامدانی تاوانن. لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە ٣٢ حیزب دامەزراوە و تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٧ حیزب دامەزراوە، کێشەیان بۆ یەکێک لەو حیزبانە دروست نەکردووە. ئەوەى بەرامبەر بە پیا ئەنجامی دەدەن کارێکی تەواو میزاجیانەیە و بە میزاج رێگری لە دامەزراندنی پیا دەکرێت".

سانجار راشیگەیاند، هەموو کات ئامادەن هەموو جۆرە هاوکارییەکی سیاسی و حقوقی پێشکەش بکەن.

محەمەد کاماچ هاوسەرۆکی پیا وێڕای سوپاسی هەدەپە وتی، "هەندێک حیزبی جیابووە لە ئاکەپە هەموو هەڵپەیان بۆ ئەوەیە، کە جەماوەری دیندار لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە و کێشەى کورد بکەن بە کێشەیەکی ئایدۆلۆژی و ئایینی، بۆیە پیا دەیەوێت لە کوردستان کار بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی لەو بوارەدا بکات".

کاماچ ئەوەشی وت، کێشەى کورد گەورەترین کێشەى تورکیا و هەرگیزیش سەردانانەوێنن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif