ناوی خۆتان لای هیچ کۆمپانیایەک تۆمار مەکەن

ليست هناك تعليقات



بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا داوادەکات کە خەڵک بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە، ناوی خۆیان "لە هیچ کۆمپانیایەک تۆمار نەکەن"، تاوەکو ئەوکاتەی بە فەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە رادەگەیێنن.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 28ی شووباتی 2020 تاوەکو ئەمڕۆ ھیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھاووڵاتییانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە فەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەێنێت، ناوی خۆیان لای ھیچ کۆمپانیایەکی تایبەت بە عومرەکاران تۆمار نەکەن".

بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی ئاگادار کردووەتەوە کە "ناتوانن بەبێ دەرچوونی بڕیاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسا و رێنماییەکان مامەڵەيان لەگەڵ دەكرێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif