بریتانیا بەشداری رێککەوتنی بازرگانی ئازاد دەکات
حکومەتی بریتانیا بڕیاریداوە، بەشێوەیەکی فەرمی بچێتە ناو رێککەوتنی بازرگانی ئازاد کە لە هەریەک لەوڵاتانی ئوستوڕاڵیا، کەنەدا، ژاپۆن و سەنگافورەی تێدایە.
بریتانیا بڕیاریداوە، بەشێوەیەکی فەرمی بچێتە ناو رێککەوتنی بازرگانی ئازاد کە لە هەریەک لەوڵاتانی ئوستوڕاڵیا، کەنەدا، ژاپۆن و سەنگافورەی تێدایە
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، لیز تروس وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بریتانیا رایگەیاندوە، رۆژی دوشەممەی داهاتو لەگەڵ هاوتا ژاپۆنی و نیوزلاندییەکانی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەندامێتی لەرێککەوتنی چڕوپڕی پێشکەوتوی ئۆقیانوسی هێمن (CPTPP).
رۆژی دوشەممەی داهاتو لەگەڵ هاوتا ژاپۆنی و نیوزلاندییەکانی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەندامێتی لەرێککەوتنەکە
راگەیاندنی ئەم هەنگاوەی بریتانیا هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی بڕیاری جیابونەوەی فەرمی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا و وەزیری بازرگانیش رایگەیاندوە، کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لەسەر ئەو بابەتە رادەوەستن.
بەشداریکردن لەرێککەوتنی چڕوپڕی پێشکەوتوی ئۆقیانوسی هێمن (CPTPP) بەواتای کەمکردنەوەی باج دێت لەسەر شتومەکی 11 ئەندامی رێککەوتنەکە کە مەکسک و ڤێتنامیش دەگرێتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق