واشنتن پۆست: ترەمپ توڕەیە، گۆشەگیر بووە

ليست هناك تعليقات


رۆژنامەی واشنتن پۆست ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ گۆشەگیر و توڕە بووە، مەیلی تۆڵەکردنەوەی هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بووە یەکەم سەرۆک کە دووجار لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

راوێژکار و یاریدەدەرانی سەرۆکی ئەمەریکا، کە بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناویان قسەیان بۆ رۆژنامەی واشنتن پۆست کردووە، باسیان لەوە کردووە؛ ترەمپ توڕەیە، لەبەرئەوەی کەسە نزیکەکانی بەرگرییەکی بەهێزیان لێنەکرد کاتێک تۆمەتبار کرا بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ، جگە لەوە ترەمپ بڕیاریداوە شایستە داراییەکانی روودی جولیانی، پارێزەری نەدات.

لەکاتێکدا شەش رۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، بازنەی کەسانی نزیکی تەسکتر دەبێتەوە، نووسینگەکانی کۆشکی سپی چۆڵ دەبن و ئەوانەی ماویشن، کەوتوونەتە بەر هێرشەکانی ترەمپەوە.

سەرۆک زۆر لە پارێزەرەکەی توڕەیە

پەیوەندیی ترەمپ لەگەڵ پارێزەرەکەی، کە یەکێک بوو لە درێژترین پەیوەنییەکانی خەریکە کۆتایی پێدێت، بەپێی گوتەی ئەوانەی بۆ رۆژنامەکە قسەیان کردووە.

دوو بەرپرس بە رۆژنامەکەیان گوتووە، ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی گوتووە شایستە داراییەکانی روودی جولیانی، پارێزەری نەدەن و، رێکارەکان بگەڕێنرێنەوە بەردەستی خۆی.

جولیانی لەماوەی رابردوودا، لەبری سەرۆک، دەستی بە گەڕێکی گەڕان کردبوو بۆ ویلایەتە خۆڵەمێشیییەکان، لەپێناو تانەدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی 2020ـی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

هەندێک بەرپرس باسیان لەوە کردووە "ترەمپ بەتایبەتی لە بەشێکی هەنگاوەکانی جولیانی نیگەران بوو چونکە داوای کردبوو خەرجیی رۆژانەی لە ماوەی ئەو گەشتەدا، 20 هەزار دۆلار بێت".

کەس بەرگریی لێ ناکات

بەگوتەی بەرپرسێکی باڵا، ترەمپ بەتایبەتی دڵتەنگە بەهۆی ئەوەی کەس بەرگری لێناکات لەوانە: کایلی ماکنانی، سکرتێری رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، جارێد کۆشنەر، گەورە راوێژکار و زاوای، لاری کۆدلۆ، راوێژکاری دارایی، رۆبێرت ئۆبرایەن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و مارک میدۆز، گەورەی کارمەندانی کۆشکی سپی.

بەرپرسە گەورەکەی ئیدارەی ترەمپ، بە مەرجی ناونەهێنانی قسەی کردووە بۆ واشنتن پۆست و دەڵێ "ترەمپ زۆر توڕەیە و کەس لەوێ (لە دەوروبەری) نییە".

دوایین کەسانی نزیکی ترەمپ

لیندزی گراهام، ئەندامی کۆماریی ئەنجوومەنی پیران یەکێک بوو لەو کەسە نزیکانەی ترەمپ کە لەو رۆژانەی دواییدا، لەگەڵی هاوڕا نەبووە، بەهۆی ئەوەی ترەمپ هەوڵیدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام گراهام دوو رۆژ پێش ئێستا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترەمپ ئاسایی کردنەوە.

گراهام سێشەممە، سەردانی تێکساسی کرد و چەند کاتژمێرێک لەگەڵ ترەمپ لەنێو فڕۆکەکەی مایەوە و بەیەکەوە باسیان لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتیی ترەمپ کرد.

بەپێی رۆژنامەکە، ترەمپ داوای لە گراهام کردووە فشار بخاتە سەر هاوکارانی کۆماریی لە ئەنجوومەنی پیران بۆ ئەوەی بێتاوان بێت لە دادگاییکردنی لەکارلادانی، گراهامیش بە قسەی کردووە و بە تەلەفۆن پەیوەندی بە هاوکارەکانی کردووە.

لە بەرامبەردا ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران پەیوەندییان بە ترەمپەوە کردووە بۆ ئەوەی پێی بڵێن، ئەوان بەنیازن پشتی بگرن تاوەکو لە دووەم لێپێچینەوە، سەرۆک ترەمپ بێتاوان دەرچێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif