نەخۆشخانەکەی سەرچنار نەخۆشی کۆرۆنای تێدانەماوە

ليست هناك تعليقات

 



پاش کەمبوونەوەى ڕێژەى تووشبوانی کۆرۆنا نەخۆشخانەکەی سەرچنار لەسلێمانی هیچ نەخۆشێکی کۆرۆنای تێدانەماوە و وەک کلینکێکی ڕاوێژکاری دەمێنێتەوە.

ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەى شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند، لەماوەى ئەم مانگەدا نەخۆشانی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکەیان کەمبوونەوە، تاگەیشتە سێ نەخۆش، بۆیە ئەم سێ نەخۆشەشیان بۆ نەخۆشخانەى شەهید هێمن ڕەوانەکرد.

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم هەنگاوە بۆئەوەبوو، هەموو نەخۆشانی کۆرۆنا لەجێگەیەکدا کۆببنەوە و تێچووی چارەسەری ئەو تۆشبووانەش کەمبکرێتەوە.

باسی لەئەوەشکر، لەئێستادا نەخۆشخانەى شەهید تاهیر عەلی والی بەگ وەک کلینکی راوێژکاری ماوەتەوە، کە نەخۆش ڕۆژانە سەردانیان دەکات بۆئەوەی پشکنینی بۆ بکەن و پزیشکان چارەسەریان بۆ دەنوسن، هاوکات گەشتیارانیش لە نەخۆشخانەکە ئەنجامی پشکنینیان وەردەگرنەوە و نوسراویان بۆ دەکەن، بەمەبەستی ئەوەی مۆڵەتیان پێبدرێت سەفەر بکەن یان نا.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەى دوو سێ ڕۆژە ڕێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا ڕووی لەزیادبوون کردووە، بۆیە ناتوانن دڵنیایی بدەنە هاوڵاتییان، بۆ نمونە لەوڵاتانی دەرەوەش ڕێژەکە زیادی کردووە و ڕێکارەکان توند کراونەتەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییانی ئێرەش لەخۆپارێزی بەردەوامبن.

زیاتر ڕوونیکردەوە، بەهۆی سەری ساڵەوە کە تێکەڵاوبوون دروستببوو، ئەم چەند ڕۆژە ڕێژەى تووشبوون بەکۆرۆنا زیادیکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی خەمڵاندنەکان ڕێژەى تووشبوون بەکۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی لەدوو مانگی ڕابردوودا بەڕێژەى لەسەدا ٨٦ ڕووی لەکەمبوون کردووە.



لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا لەپارێزگای سلێمانی نزیکی ٣٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە لەناویاندا نزیکی ٢١ هەزار و ١٠٠ کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا هەزار و ٦٥٦ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان، یاخود چاکبوونەتەوە و پشکنینیان ئەنجامنەداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif