چەند ئاماژەیەکی سوێند خواردنی سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت

ليست هناك تعليقات



جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد، بۆ ئەم مەبەستەش، مەراسیمێک لە واشنتن بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکە، ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی ئامادەبوون، بەهۆی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

چەند پەیام و ئاماژەیەک لە مەراسیمەکە بەدیکرا؛ رەنگە هەموو کەسێک سەرەنجی نەدابن، ئاژانسی سکای نیوز بەشێک لەو ئاماژانە ئاشکرا دەکات.

یەکەم

ئەو ئۆتۆمبێلەی بایدنی بۆ مەراسیمەکە گواستەوە، ژمارەی 46 لەسەر پلێتەکەی نووسرابوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، بایدن 46هەمین سەرۆکی ئەمەریکایە.

دووەم

هەر یەک لە کامیلا هاریس، جێگری سەرۆک، میشێل ئۆباما، خانمی پێشووی کۆشکی سپی و هیلاری کلینتن، رەنگی جلەکانیان مۆر بوو، ئەمەش بۆ نیشاندانی یەکڕیزیی وڵاتەکەیان بوو.

سێیەم

ئەو ئینجیلەی بایدن سوێندی پێخوارد، هەمان ئەو کتێبەیە کە پێشتر جۆ بایدن لە وەرگرتنی پۆستەکانی پێشووی سوێندی پێخواردووە.

چوارەم

بەگوێرەی نەریتی رادەستکردنی دەسەڵات لە ئەمەریکا، کاتێک سەرۆکێک دەڕوا، دەبێت نامەیەکی بەخێرهاتن بۆ سەرۆکی نوێ لە نووسینگەی سەرۆک جێبهێڵێت، بەڵام کەس نازانێ ترەمپ ئەو کارەی کردووە یاخود نا.

پێنجەم

هاریس لە لایەن ئەو ئەفسەرەوە هێنرا بۆ مەراسیمەکە کە دوو هەفتە لەمەوبەر توانی کۆتایی بە خۆپیشاندانی لایەنگرانی ترەمپ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بهێنێت.

شەشەم

لە دوای ئەوەی لەیدی گاگا سروودی نیشتمانی لە مەراسیمەکە گووت، باراک ئۆباما، کە یەکێکە لە هەوادارەکانی، دەست خۆشی لێکرد و لەگەڵی دوا.

حەوتەم

لە ساتی سوێندخواردنی جۆ بایدن، کەسێک بە جلی سەربازییەوە، چووەتە سەر گۆڕی کوڕەکەی جۆ بایدن و نزای بۆ کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif