مادۆرۆ: تره‌مپ به‌ ته‌نایی رۆیشت و ئێمه‌ سه‌ركه‌وتین

ليست هناك تعليقات



سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا خۆشحاڵیی خۆی به‌ رۆیشتنی دۆناڵد تره‌مپ له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ربڕی و پێی وایه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی شكستی به‌ تره‌مپ هێناوه‌.

له‌ جریوه‌یه‌كدا، نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ و ده‌ستبه‌كاربونی جۆ بایدن نوسیویه‌تی "ۆیشتنی تره‌مپ، سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ئه‌مریكا، ڤه‌نزوێلا شكستی به‌ تره‌مپ هێنا.

مادۆرۆ ده‌شڵێت "رۆژی 20ی كانونی دووه‌م، تره‌مپ رۆیشت.. رۆیشت و ئێمه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ریدا، ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ڤه‌نزوێلا.. تره‌مپ به‌ ته‌نیایی رۆیشت.. ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یه‌".

دوێنێ چوارشەممە، ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ دوای شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکان کۆتایی هات و جۆ بایدن جێگەی گرتەوە، ترەمپ بەشداریی لە مەراسیمی سوێندخواردنی بایدندا نەکرد و لە وتاری ماڵئاواییدا رایگەیاند کە دووبارە دەگەڕێنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق