کلینسمان: لە جێى هالاندبم ماوەیەکى زیاتر لە دۆرتمۆنددا دەمێنمەوە

ليست هناك تعليقات


کلینسمان پێیوایە هالاند پێویستى بەوە نییە یانەى دۆرتمۆند بەجێبهێڵێت و مانگ بە مانگ ئاستى بەرەو پێشەوە دەچێت.

یۆرگن کلینسمانى یاریزانى و ڕاهێنەرى پێشووى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا ستایشى ئاستى ئیرلینگ هالاندى نەرویجى هێرشبەرى دۆرتمۆندى کرد لە یارى لوتکەى بەرامبەر لایپزیگ، لە هەفتەى ١٥ى خولى ئەڵمانیادا، کە دۆرتمۆند بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکى بردەوە.

کلینسمان، کە شیکەرەوەى وەرزشی کەناڵى ئی ئێس پى ئێنى وەرزشى ئەمریکییە دەڵێت "هالاند جێ پەنجەى خۆى لە یارییەکەدا دیاریکرد و بێجگە لەوەى دوو گۆڵى جوانى تۆمارکرد، بەرامبەر تەواوى هێڵى بەرگرى لایپزیگیش دەجەنگا، کە ئەمەش سەرنجڕاکێشە و مانگ بە مانگیش زیاتر گەشە دەکات و بەهێزتردەبێت".

کلینسمان پێیوایە هالاند پێویستى بەوە نییە پەلەبکات لە گۆڕینى یانەکەیدا و دەڵێت "گەر لە جێگەى هالاند بوومایە ماوەیەکى زیاتر لە دۆرتمۆندا دەمامەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق