ته‌ندروستی عێراق پلانی خۆی بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند ‌

ليست هناك تعليقات

 


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پلانی خۆی بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد نزیكه‌ی (60) بنكه‌ی بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسینی فایزه‌ر دیاریكردوه‌.

به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پلانی ئاماده‌یه‌ و ئه‌و بنكانه‌شی دیاریكردوه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ی تێدا دابه‌شده‌كرێت هه‌ركات گه‌یشته‌ عێراق.
ریاز عه‌بدولئه‌میر حه‌له‌فی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ پلانی دابه‌شكردنی ڤاكسین هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و بنكه‌كانی دابه‌شكردنیش ته‌نها له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بێت.

ئه‌م پلانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ عێراق و حكومه‌تیش هۆشداری له‌باره‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق