دارایی نوێنەران: دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندیی بكرێت

ليست هناك تعليقات

 


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەخت لە لێپرسینەوەی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندیی دەكاتەوە بە هۆی ئەو بڕیارەی بۆ دابەزاندنی بەهای دینار داویانە.

سامر حەمدانی ئەندانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند بە هۆی شكستە بەردەوامەكان لە ئیدارەدانی قەیرانی داراییەوە، لێپرسینەوە لە وەزیری داریی و پارێزگاری بانكی ناوەندیی بووەتە داواكارییەكی جەماوەریی و سیاسی.

جەختیشیكردەوە كە لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا لێپرسینەوە لەگەڵ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی دەكرێت وەك هەنگاوێكی سەرەتایی بۆ چاكسازیكردن لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.

حەمدانی راشیگەیاند هەر لە سەرەتاوە بڕیاری دیاریكردنی عەلاوی و مستەفا مخیف بۆ پۆستی وەزیری دارایی و پارێزگای بانكی ناوەندیی هەڵە بووە و پێویستە پێش خراپتربوونی دۆخەكە چارەسەر بكرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif