بۆچی قاچاخچێتی‌ باشماخ پڕ مەترسییە؟

ليست هناك تعليقات


 عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
-

هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كان پڕ مه‌ترسین، ده‌رچوونن له‌ یاساو لێكه‌وته‌ی‌ جیاجیای‌ ئابوری‌‌و دارایی‌‌و كارگێڕی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و یاساییان هه‌یه‌، به‌ڵام هێندێك له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كان مه‌ترسییه‌كه‌یان گه‌وره‌تره‌، چ له‌ ڕووی‌ دارایی‌‌و چ له‌ ڕووی‌ ته‌ندروستی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.

له‌ سنوره‌كان، له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ تا باشماخ، گه‌نده‌ڵی‌ هه‌یه‌، به‌شێكی‌ زۆر له‌و داهاتانه‌ی‌ ده‌بێت ببنه‌ داهات بۆ خه‌زێنه‌ی‌ گشتی‌‌و قوتی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م وڵاته‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی‌ گشتی‌‌و به‌ ڕێگه‌ی‌ جیاجیا ده‌چنه‌ گیرفانی‌ حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

هیچ گه‌نده‌ڵی‌‌و به‌هه‌ده‌ردان‌و قاچاخچێتی‌‌و دزییه‌ك له‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ ئه‌م وڵاته‌ پاساوی‌ نییه‌، و تاوانه‌، تاوانه‌ به‌رانبه‌ر ئێسته‌و ئاینده‌ی‌ وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام هێندێك له‌و قاچاخچێتی‌‌و یاسا شكێنیانه‌ پڕ مه‌ترسین‌و تاوانه‌كه‌یان ته‌نها وابه‌سته‌ی‌ زیانی‌ ماددی‌ نییه‌، به‌ڵكو زیانی‌ ته‌ندروستیشی‌ هه‌یه‌.

له‌ باشماخ، شه‌وانه‌، به‌ ده‌یان بارهه‌ڵگر، سه‌دان ته‌ن له‌ جۆره‌ها شمه‌ك هاورده‌ ده‌كه‌ن، ناوی‌ باره‌كان تایبه‌ته‌، كه‌س پشكنینیان بۆ ناكات‌و یه‌ك دیناریش گومرگ ناده‌ن.

قاچاخچێتیه‌كی‌ له‌مجۆره‌، سه‌رپێچی‌‌و تاوانێكی‌ له‌مجۆره‌ دیاره‌ كه‌ زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ دارایی‌ كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام زیانه‌كه‌ ته‌نها دارایی‌ نییه‌، به‌ڵكو ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ییشه‌.

گۆشت، سه‌وزه‌و میوه‌، جگه‌ره‌، هێلكه‌، مریشك، خوارده‌مه‌نی‌ له‌ قوتونراو، به‌م ڕێگه‌ دێنه‌ ژووره‌وه‌، بێجگه‌ له‌ مه‌وادی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ بیناسازی‌‌و كاره‌بایی‌‌و چه‌ندین شمه‌كی‌ تری‌ پێویستی‌ ژیان‌و پیشه‌سازی‌‌و كشتوكاڵی‌.

ئه‌م شمه‌كانه‌ گومرگ ناده‌ن، به‌ تایبه‌ت ده‌هێنرێنه‌ ژووره‌وه‌و زیانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ دارایی‌ به‌ هه‌رێم ده‌ده‌ن، هاوشێوه‌ی‌ سنورو گومرگه‌كانی‌ تر، به‌ڵام مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشكنینیان بۆ ناكرێت، نه‌ پشكنینی‌ ته‌ندروستی‌‌و نه‌ پشكنینی‌ كوالێتی‌‌و نه‌ پشكنینی‌ ڤێترنه‌ری‌!.

هەرکەسێک لە کوردستان، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یخوات، ئه‌وه‌ی‌ به‌كاری‌ ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یفرۆشێت، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یكڕێت، ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌و شمه‌كانه‌! واتە یەکێک لەو ژەهرانە، بزانه‌ چه‌ند پڕ مه‌ترسییه‌!

ئه‌مه‌ی‌ ده‌گوزه‌رێ له‌ ژێر ئیداره‌و ئیداره‌ی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدایه‌، له‌ ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ كێ لێی‌ به‌رپرسه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م قاچاخچێتیه‌ له‌ سایه‌ی‌ چه‌كێكدایه‌ كه‌ له‌ ژێر ڕكێفی‌ حزبدایه‌، واته‌ كورت‌و پوخت (یه‌كێتی‌ نیشتیمانی) لێی‌ به‌رپرسه‌و ده‌بێت هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ر له‌وه‌ی‌ به‌ بانگه‌شه‌ی‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت پیشانی‌ بده‌ن دڵسۆزی‌ خه‌ڵكن، سنورێك بۆ ئه‌م قاچاخچێتیه‌ دابنێن،‌و له‌وه‌ زیاتر خه‌ڵك نه‌كه‌نه‌ قوربانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی‌ به‌رپرسانی‌ حزب‌و ململانێ سیاسییه‌كان، چیتر میلله‌تی ماندوو نه‌كرێته‌ قوربانی‌.



هەروەها گرنگە نوێنەری‌ یەکێتی‌ لە حکومەت کە پلەکەی‌ بەرزەو جێگری‌ سەرۆک وەزیرانە و دەسەڵاتی هەیە، هەڵوێستی‌ ڕوونی‌ خۆی‌ ئاشکرا بکات، وەزیری‌ دادو دەسەڵاتی‌ دادوەری‌ و داواکاری‌ گشتی‌‌و دەستەی‌ نەزاهەو هەموو پەرلەمانتاران و پەرلەمانی کوردستان، و هەموو دامەزراوەکانی‌ ترو هەموو مرۆڤێکی ویژدان زیندوو ئاوڕێکی‌ جیدی‌ لەم پرسە بدەنەوە، کە پرسی‌ ژیانی‌ هەموو ملللەتە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif