په‌رله‌مانتارێك: گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ی عێراق‌ پشكى هه‌رێمی كوردستانه‌

ليست هناك تعليقات



په‌رله‌مانتارێك: گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ی عێراق‌ پشكى هه‌رێمی كوردستانه‌

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى سه‌باحى راگه‌یاندووه‌: كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یاخود سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ی 2021‌ ده‌درێت، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ش پشكى هه‌رێمی كوردستانه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان سه‌رقاڵى گفتوگۆن بۆ ته‌واوكردنى داڕشتنى كۆتایى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یاخود سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

له‌باره‌ی كێشه‌كانى پرۆژه‌ یاساكه‌شه‌وه‌ جه‌مال كۆچه‌ر‌ وتویه‌تى "گه‌وره‌ترین كێشه‌ پشكى هه‌رێمه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ دواى هاتنى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق