مووچەی زیاتر لە ١٣ ھەزار کەسی دیکە دەبڕدرێت

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، ئەمڕۆ مینحەی ١٣ ھەزار و ٢٨٢ کەسی بڕی، کە مەرجی یاساییان نەبووە.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند "بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی سێیەم لە ماددەی چواری پەیڕەوی ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٠ پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، ھەروەھا پاڵپشت بە پەیڕەوی دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە ٩ـی ساڵی ٢٠٢٠، بەپێی فەرمانی وەزاریی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لە رێککەوتی ٦-١-٢٠٢١ مینحەی ١٣ ھەزار و ٢٨٢ کەسی بڕی، کە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە، ئەم فەرمانە لە رێککەوتی ١-١-٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت".

ئەم ھەنگاوەی چاکسازی لەکاتێکدایە، بە گوێرەی یاسای چاکسازی لە ٤-١-٢٠٢١ مووچەی ١٠ ھەزار و ٦٠٩ کەس کە زیاتر لە مووچەیەک و خانەنشینیان وەردەگرت، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕدرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif