کۆمان هاندەرانی بەرشەلۆنە نائومید دەکات

ليست هناك تعليقات

ڕۆناڵد کۆمانی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، یانەکەیان لە ئێستادا بۆ بردنەوەی چەندین نازناو ئامادە نییە و پێویستە لەو بارەیەوە ڕاستگۆ بین.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر بلباو بۆی ساز کرا بوو، کۆمان سەبارەت ئامانجی یانەکەیان لەم وەرزەدا وتی: دەبێت ڕاستگۆ بین لە کاتی ئێستادا یانەکەمان بۆ بردنەوەی چەندین نازناو ئامادە نییە، دەبێت بزانین لە کوێوە دەستمان پێکردووە و لە کوێوە هاتووین، چەندین گۆڕانکاریمان ئەنجامداوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا باسی لەوە کرد، بردنەوەی نازناو پەیوەست نییە بە تەنیا یاریزانێکەوە و پێویستە لەسەریان بۆ جەنگان ئامادەبن، چەندین جار ئەوەیان وتوە کە ئامانجی ئەوان لەم وەرزەدا گۆڕانکارییە لە دۆخەکەدا و پێشخستنی یاریزانە لاوەکانە.

لە کۆتایی قسەکانیدا کۆمان وتی: ئێستا دۆخی لالیگا ئاڵۆزە و هەتا ئێستاش بردنەوەی لالیگا ئەگەری ڕوودانی هەیە، ئێمە هەوڵ دەدەین یارییەکان ببەینەوە، لە جامپیۆنسلیگیش چەندین یانە بوونیان هەیە، بەڵام پاڵێوراوی سەرەکی بوونی نییە، ئێمەش دوو یاری گرنگمان بەرانبەر پاریس سانجێرمان هەیە و هەوڵی دەدەین بگەینە چارەکی کۆتایی، ئامانجی ئێمەش بردنەوەی نازناوەکانە چونکە ئێمە بەرشەلۆنەین، بەڵام دەبێت واقیعی و ڕاستگۆ بین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif