سودەکانی شێلم

ليست هناك تعليقات


كاتێ زستان دیت شیلم ده‌بیته‌ خواردن و شه‌وچه‌رەی شه‌وانی زستان شیلم سەوزەیەكی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێ جار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە.

ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌نده‌ باسی بكه‌ین ته‌واو نابیت له‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ بۆ ئیمه‌ی ناردووه‌ و كردیته دیاری .

چةندين ڤیتامین و توخمی به‌سوودی تیدایه‌ وه‌ك :- (ڤیتامین C ، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5 ، ڤیتامین B1 ، ڤیتامین B2 ، ڤیتامین B3 ، ڤیتامین B6 ، كۆپەر ، مەنگەنیز ، پۆتاسیۆم ، مەگنسیۆم).

له‌ بواری تەندروستی:-

1.بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشییەكان.

2.سوودێكی زۆری هەیە بۆ جگەرو چاڵاكی دەكات.

3.پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی.

4.پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كە كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت.

5.باشتركردنی تەندروستی سییەكان بەوەی كە هەوكردن و نیشانەكانی هەوكردن سووك دەكات بەتایبەتی هەوكردنی بۆڕی هەوا كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت.

6.خواردنی شێلم بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین E رۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی فرمانەكانیان كە پەیوەستن بە بەساڵاچوون.

8.ڕێژەی ئاو لە لەشدا ڕێك دەخات و بەمەش ئاوی زیادەی لەش فڕێدەداتە دەرەوە.

9.میزهێنەریكی باشە، بۆیە بەرد لە گورچیلەكاندا فڕێدەداتە دەرەوە.

10.سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون.

11.چارەسەری نەخۆشی زەردویی دەكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif