پزیشکێک بەهۆی (دزینی ڤاکسین) بۆ خزمەکانی دەستگیرکرا

ليست هناك تعليقات


بەشێوەیەکی گشتی وڵاتە پێشکەوتو و هەرە لە پێشینەکانی جیهان، واناسراون کە بابەتی واسیتەو بەرتیل خواردن کەمترە بەراورد بە وڵاتە هەژار و بێ سیستماتیکەکان، بەڵام لە تەکساس پزیشکێک بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ خزم و هاوڕێکانی، دەستگیرکرا
ئەو پزیشکە لە شوێنی کارەکەیدا بەرژەوەندییەکانی خۆی و کەسە نزیکەکانی پێشخستوە

بەگوێرەی هەواڵی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، ئەو پزیشکە لە شوێنی کارەکەیدا بەرژەوەندییەکانی خۆی و کەسە نزیکەکانی پێشخستوەو ڤاکسینی دژە کۆرۆنای بەدەر لە یاساکانی ئەو شوێنەی کاری تێداکردوە بەکارهێناوە

ئەو پزیشکە لەگەڵ دەستەی گشتی تەندروستی لە هەرێمی هاریس لە تەکساس کاردەکات و ناوی حەسەن جۆکاڵ-ەو تەمەنی 48 ساڵە 
چەند جورعەیەک لەو ڤاکسینەی بۆ ئەندامانی خێزانەکەی و هاوڕێ نزیکەکانی بردوەتەوەو بەکاریهێناوە


ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو پزیشکە چەند جورعەیەک لەو ڤاکسینەی بۆ ئەندامانی خێزانەکەی و هاوڕێ نزیکەکانی بردوەتەوەو بەکاریهێناوە، لەکاتێکدا بەگوێرەی یاساکانی تەندروستی لەو وڵاتە، ئەو کەسانە لە پێشینەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبوو

زۆرێک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ئەو پزیشکەیان بە (دزینی ڤاکیسن) تۆمەتبار کردوە، هەربۆیە دەستگیرکراوەو ڕوبەڕوی دادگا کراوەتەوە، پێشبینیش دەکرێت سزای توندی بەسەردابسەپێنن

لەسەر ئەو بابەتە هەستیارە، داواکاری گشتی هەرێمی کیم ئۆگ بۆ میدیاکان وتویەتی "ئەو پزیشکە پۆستەکەی و کارەکەی بۆ بەرژەوەندی کەسیی خۆی بەکارهێناوە، بردنی ئەو ڤاکسینانەش کارکردن بوە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەو خەڵکەی کە پابەندن بەیاساو رێنماییەکانی وڵاتەوە"

تۆڕی میدیایی فۆکس نیوزی-ش ئاماژەی بەوە کردوە کە پزیشکی ناوبراو لە مانگی رابردودا 9 نۆ جورعەی لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بردوەو بۆ کەسە نزیکەکانی خێزانەکەی بەکارهێناوە، یەکێکیش لەو کەسانەی ڤاکسینەکەی وەرگرتوە هاوژینەکەی بوە.


داواکاری گشتی تەکساس پێشبینیکردوە ئەو پزیشکە بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی بکرێت و بەبڕی 4 چوار هەزار دۆلاری ئەمریکیش سزا بدرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif