ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا 15 (پازده) ئه‌ندامی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناونیشانی "هیوا" پێكهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، 15 (پازده) په‌رله‌مانتاری كورد له‌به‌غدا هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناوی (هیوای كوردستان) راگه‌یاند و كاوه محه‌مه‌د نوێنه‌ری هاوپه‌یمانێتیه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند، خراپی بارودۆخی دارایی و سیاسی هه‌رێم و عێراق هۆكاربون بۆئه‌وه‌ی ئێمه به‌بێ گوێدانه راوبۆچونی حزبه‌كانمان له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كدا پێكه‌وه كۆببینه‌وه.
یه‌كه‌م په‌یاممان ره‌تكردنه‌وه‌ی كاركردنی بنه‌مای حزبیانه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان
كاوه محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به په‌یامی هاوپه‌یمانی "هیوای كوردستان" كرد و رایگه‌یاند، یه‌كه‌م په‌یاممان ره‌تكردنه‌وه‌ی كاركردنی بنه‌مای حزبیانه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی كوردستانیمان و پێداگریمان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان، به مانای ئه‌وه نایه‌ت كێشه‌كانی عێراق فه‌رامۆش ده‌كه‌ین به‌ڵكو كێشه‌كانی عێراقیش هاوبه‌شیانه.
كارده‌كه‌ن بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كارده‌كه‌ن بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها كاریش بۆ گێڕانه‌وه‌ی هیوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان كه به‌هۆی خراپی دۆخی سیاسییه‌وه متمانه‌یان نه‌ماوه.
ئێمه دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نییه
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا كاوه محه‌مه‌د وتی، "ئێمه دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نییه، به‌ڵام به‌هه‌مو جۆرێك له‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستینه‌وه".
له 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ، سه‌ربه‌خۆكان پێكدێت
هاوپه‌یمانێتی "هیوای كوردستان"له 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ، سه‌ربه‌خۆكان و ئاینده پێكدێت كه ئه‌وانش، "یوسف محه‌مه‌د، كاوه محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د، موسه‌نا ئه‌مین، جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، رابون مه‌عروف، هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، عه‌بدولباری زێباری، رێبوار كه‌ریم، سروه ونس، یوسرا ڕه‌جه‌ب".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق