سەرۆکی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات

ليست هناك تعليقات



بڕیارە لە دوو رۆژی داھاتوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی سەرچاوەیەک، بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی چەند وەزیرێکی حکومەت و بۆ تاوتوێکردنی پرسی پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، کێشە و گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە کۆبوونەوەی شاندی ھەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا باس دەکرێت.
پێشتر فازڵ نەبی رایگەیاندبووە، لە کاتی گفتوگۆکردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کێشەی گەورە لەسەر پشکی ھەرێم دروست دەبێت و پێویستە ھەرێم وەفدێکی باڵای سیاسی بنێرێتە بەغدا.

نۆی ئەم مانگە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ کرا و تا ئێستاش زۆربەی ماددەکانی پرۆژەیاساکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و دوای کۆتاییھاتنی خوێندنەوەی بۆ سەرجەم ماددەکان رۆژێک بۆ دەنگدان و پەسەندکردنەکەی دیاریدەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق