فاروق علی: كەس جورئەتی ئەوەی نیە، فشار لە ئێمە بكات

ليست هناك تعليقات

 


فاروق علی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی، لە ڕوونكردنەوەیەكیدا سەبارەت بە سڕینەوەی فیلمی ئێرانی (توكل) لەسەر پەیجی فەرمی كەناڵی ئاسمانی پەیام دەڵێت: هەرشتێک لەگەڵ ستراتیژی میدیایمان دا یەک نەگرێتەوە چاوپۆشی لێناکەین، دابەزاندنی ئەو ڤیدیۆیە ئیجتیهادی شەخسی رۆژنامەنووسێكمان بووەو وەكو بابەتێكی رۆژنامەوانیی ئاسایی رۆژانە مامەڵەی لە گەڵ كردووە

دەقی ڕوونكردنەوەكەی فاروق علی

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست

لەچەند پێگەو پەیجی ئەلکترۆنی و سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێکی هەڵبەستراو و دوورلەڕاستی بڵاوکراوەتەوە، گوایە لەژێر فشاری پارتی دا، کەناڵی ئاسمانیی پەیام پاش دانانی کورتە فلیمی( تەوەکل) لە پێگەی تایبەتی پەیام سڕیوەتەوە..

وێڕای ڕەدکردنەوەی سەرلەبەری ئەم هەواڵە، دەبێ بەو پێگەو سایتانەش بڵێم: ئەوەکۆمەڵی ئیسلامیی و کەناڵی ئاسمانیی پەیام نییە کەس جورئەتی هەبێت و بتوانێت فشارمان لێ بكات، ئێمە ئەو مەعدەنە نین لەژێر فشاردا هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین ..

ئەوەی جێگەی سەرنجە سایتی ستاندەرە بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە لەکاتێکدا باش ئێمەدەناسێت و رابردوومانی بینیوەو دەزانێ ناکەوینە ژێر کاریگەری هیچ هەرەشەو فشارێکەوە، کەوتوەتەهەڵەوەو لە سەرچاوەیەكی دیکەوە هەواڵەکەی وەرگرتوە، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە ناڕاستانە جگە لە بێمتمانەترکردنی ئەوپێگانە لەلای خوێنەر هیچ شتێک سەوز ناکات و ئەنجامی نابێت، سڕینەوەی بابەتەکە لە سۆشیاڵ میدیای پەیام، پەیوەستە بەستراتیژو پڕەنسیپی کارکردنی خۆمانەوە، کەئێمە میدیایەکی بێمۆڕاڵ نین و لەپێناو زیادکردنی لایک ڕێگە بەبێڕێزی بدەین، ئێمە ڕەخنەدەگرین، بەڵام بێڕێزی ناکەین بەتایبەت لەبابەتێکدا پەیوەست بێ بەپرسی ئاینی و نیشتمانی و نەتەوەییەوە، ئەوبابەتە نەیەکەم بابەت بووە لابرا بێت نەدوابابەتیش دەبێت، بەڵکو هەرشتێک لەگەڵ ستراتیژی میدیایمان دا یەک نەگرێتەوە چاوپۆشی لێناکەین، دابەزاندنی ئەو ڤیدیۆیە ئیجتیهادی شەخسی رۆژنامەنووسێكمان بووەو وەكو بابەتێكی رۆژنامەوانیی ئاسایی رۆژانە مامەڵەی لە گەڵ كردووە، لابردنەكەشی تەنها هۆكاری ئەوە بووە كە بێگومان ستراتیژی ئێمە پاراستنی بەها ئایینی و کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانەو هیچی دیكە..


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif