وەزارەتی تەندروستی: لەهەوڵداین پێش 1ی ئادار قوتابخانەكان بكرێنەوە

ليست هناك تعليقات


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەوڵێك هەیە پێش 1ی ئادار دەرگای قوتابخانەكان بەرووی سەرجەم قۆناخەكانی خوێندندا بكرێنەوە و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێ دەكرێت.

دكتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند:" لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵین و داوامانكردووە ژوورێكی ئۆپەراسیۆن پێكبهێنرێت، بەردەوام هەر دوو هەفتە جارێك هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی پەروەردە بكرێت".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو:" هەوڵێكیش هەیە بۆ كردنەوەی قوتابخانەكان زووتر لەوادەی خۆیدا كە 1ی مانگی سێیە، ئەو هەوڵەش بە هاوئانگی نێوان هەردوولایە، بە لەبەرچاوگرتنی رێكارە پێویستەكان دەبێت."

جێگەی باسە پێشتر وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: رۆژی 2-2-2021 لیژنەكەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەخرێتەڕوو، سەرلەنوێ بڕیاری گونجاو لەوبارەوە دەدرێت و بۆ قۆناخەكانی دیكەش لە 1-3-2021 خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif