قاوە مەترسیی شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


توێژینەوەیەکی نوێ رایدەگەیێنێت قاوە مەترسیی تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (BMJ) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا پەیوەندی نێوان خواردنەوەی قاوە و کەمبوونەوەی مەترسیی شێرپەنجەی پرۆستات ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی پزیشکانی پسپۆڕی شێرپەنجە لە ئەمریکا، بەگشتی لە هەر هەشت پیاو یەکێکیان وەک تووشبووی شێرپەنجەی پرۆستات دەستنیشاندەکرێت و لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا دووەم هۆکاری مردنی پیاوانە.

ئەم توێژینەوەیە نوێیە بەرئەنجامی چەندین توێژینەوەی پێشووترە کە لەسەر سوودەکانی قاوە ئەنجامدراون، یەکێک لەوانەش کەمکردنەوەی مەترسیی شێرپەنجەیە، دوای شیکردنەوەی 16 توێژینەوەی پێشووتر کە لەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئەنجامدرابوون دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی قاوە دەخۆنەوە مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات بە رێژەی ٪9 کەمدەکات.

د. کێفێنگ وانگ، یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە لە زانکۆی شینیانگ دەڵێت، قاوە یارمەتیدەرە لە باشتربوونی زیندەچالاکییەکان، تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنی هەیە و کاردەکاتە سەر هۆڕمۆنەکانی نێرینە، کە ئەم هۆرمۆنانە رۆڵیان هەیە لە دەستپێکردن و پەرەسەندنی شێرپەنجەی پرۆستات.

پزیشکانی توێژینەوەکە دەشڵێن توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دەرخستنی میکانیزمەکە، بەڵام بەگشتی خواردنەوەی رۆژانەی سێ کوپ قاوە بەبێ شەکر بۆ تەندروستهێشتنەوەی جەستە ئێجگار گرنگە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif