نیکی کەریمی لەفیلمێکی تایبەت بەشەنگال رۆڵ دەبینێت

ليست هناك تعليقات



کامبوزیا پەرتۆیی، دەرهێنەری بەناوبانگی کرمانجی ئێران کە لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، فیلمێکی سەبارەت بەکوردە ئێزدییەکان بەناوی «کامیۆن» بەرهەمهێنا.

فیلمی بارهەڵگر، کە بابەتەکەی کوردە ئێزدییەکانە، خەڵاتی سیمۆرغی بلورینی فیلمنامەی فێستیڤاڵی فیلمی فەجری بردەوە.

ئەو فیلمە سینەماییە لەسنوورەکانی سوریا و عێراق، لەگوندەکانی دەڤەری ناوچەی سیلوانا لەپارێزگای ئازەربایجانی ۆژاوا (ورمێ)، لەشارەکانی بانەو ورمێ بەڕێوەچوو، لەکۆتاییدا لەچەند ناوچە لەتاران لەوانە، ئازادی، تارانسەر، گوڵابدەڕە، شارەک غەرب، سادقیە و ... فیلمهەڵگری کراوە.

فیلمەکە چیرۆکی شۆفێرێکی ئێرانی دەگێڕێتەوە کەبنەماڵەیەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی باوەپیارەیان دەهێنێتە تاران. لەو فیلمە سەعید ئاقاخانی، نیکی کەریمی، نەسرین مورادی، رامین راستاد، تروسکە جەولا (کوردی مەهاباد) رۆڵ دەگێڕن.

سەعید ئاقاخانی رۆڵی سەرەکی لەئەو فیلمە دەگێڕێت. کامبوزیا پەرتۆیی سەبارەت بەئامادەبوونی ئاقاخانی لەو فیلمە وتبووی «پێم وابێت یەکێک لەشانسەکانی ئەو فیلمە هەبوونی سەعید ئاقاخانی بوو. من بەهۆی کوردبوونی سەعید ئاقاخانی ئەوم هەڵبژاردو ئەویش بەباشی رۆڵی گێڕا».

شیاوی باسە، کامبوزیا پەرتۆیی، ئەکتەر، فیلمنامەنووس و دەرهێنەری کوردی کرمانجی ناوچەی گیلان بوو کە ١٨ی رەشەممەی ١٣٣٤ لەڕوستەم ئابادی رەشت لەدایکبوو و چەند رۆژ لەمەوپێش بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق