زێدان گڵۆپی سەوزی بۆ ڕۆیشتنی هێرشبەرێكی یانەكەی هەڵكرد

ليست هناك تعليقات



لەگەڵ دەستپێكی وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بە شێوەیەكی فەرمی گڵۆپی سەوزی بۆ ڕۆیشتنی هێرشبەرێكی یانەكەی هەڵكرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی ماڕكا بڵاویكردوەتەوە كە زیزۆ بەكارگێڕی یانەكەی ڕاگەیاندوە كە لۆكا یۆڤیچ لە پلانەكانی دا نەماوە و دەكرێت یاریزانەكە بەدوای یانەیەكی دیكە بگەڕێت، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕی مەدرید ئەو بڕیارەی بە لۆكا یۆڤیچ ڕاگەیاندوە و بەمەش یانەكان دەتوانن بە مەبەستی گواستنەوەی یەكجاری یان خواستن قسە لەگەڵ ریال مەدرید بكەن، هەر دەربارەی یۆڤیچ یاریزانەكە لەنزیكەوە لە لایەن ئای سی میلان و یانەی فڕانكفۆرتی یانەی پێشووی یاریزانەكە و چەند یانەیەكی دیكە چاودێری دەكرێت.

جێی ئاماژە پێكردنە یۆڤیچ وێرای ئەوەی لە وەرزی پارساڵەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید كردوەبەڵام نەیتوانیوە متمانەی زێدان و هاندەرانی مێرەنگی وەربگرێت، سەرەەڕای ئەوەی ریال مەدرید بۆ هێنانی 60 ملیۆن یۆرۆی سەرف كرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif