هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە ساڵی ڕابردوو ٢٦٥ داگیرکەر لە عەفرین کوژراون

ليست هناك تعليقات


 هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئامار و ئەنجامی چالاکیی شەڕڤانانی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ـدا دژی سوپای تورکیا لە عەفرین و دەوروبەرری بڵاوکردەوە.

 

لە دەستپێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای داگیرکردنی عەفرین، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەموو جۆرە کردەوەیەکی دژە مرۆڤانەی لە ناوچەکە ئەنجامدا، لەوانە؛ کوشتن، ڕفاندن، ئاسمایلاسیۆن و قڕکردن و بەردەوامیشە، لەلایەکەوە دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕێت، لەلایەکی تریشەوە هەوڵی لە ناوبردنی سروشت و شوێنەوارە میژووییەکانی عەفرین دەدات، ڕۆژانە هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، ئەو خەڵکەش بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ئاوارەبوون، دیسان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە قڕکردنێک دەبنەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ”  لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا بەگشتیی دژی سوپای تورکیا و گروپە چەتەکانی ، ١٥٣ چالاکی ئەنجامدراوە، کە لە ئەنجامیاندا ٢٥٦ چەتە و سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژراون، کە ٣٠ چەکداریان سەربازی سوپای تورکیا و ٢٣٥ی تر ئەندامی گروپە چەتەکان بوون”.

 

لە بەردەوامییدا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، بە گشتیی ٢١٤ داگیرکەر برینداربوون، کە ١٧٢ـیان چەتە و ٤٢ـشیان سەربازی سوپای تورکیا بوون.

 

لە ماوەی ئەمساڵدا، ٣٥ ئۆتۆمبێل، سێ دۆشکە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێندراون، هەروەها ١١ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەوانە تانکێک و زرێپۆشێکیش گورزیان لێدراوە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا، ٣٧٥ جار ناوچەکە تۆپباران کراوە، لەو هێرشانەدا، ٧ هاوڵاتی مەدەنی لەوانە منداڵێک شەهید بوون و ١٤ی دیکەش بریندرابوون، هەروەها چەتەکان دوو جار هێرشی زەمینییان بۆسەر ناوچەکە ئەنجامداوە.

 

لە کۆتاییشدا هاتووە: لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیدا، هەروەها ٢٠ هەڤاڵمان شەهیدبوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif