عێراق.. تەقینەوەیەک لەنێو سەمونخانەیەک لە دیوانییە 27 قوربانی لێکەوەتەوە

ليست هناك تعليقات

لە ئاکامی روودانی تەقینەوەیەک لەنێو سەمونخانەیەک لە قەزای حەمزە سەربە پارێزگای دیوانییە، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٦ی دیکە برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، دوای روودانی تەقینەوەیەک لەنێو سەمونخایەک لە قەزای حەمزە، تیمەکانی تەندروستیی و بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە تەقینەوەکە بەهۆی غازەوە بووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٦ ی دیکە برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تەقینەوەکە زیانێکی زۆری ماددی بە دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی نزیک لە شوێنی رووداوەکە گەیاندووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif