لە ئێران هۆنراوەکەی ئەردۆغان کاردانەوەی لێکەوتەوە

ليست هناك تعليقات



رۆژی شەممە 2020/12/12 لە زۆربەی رۆژنامەکانی ئێراندا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو هۆنراوەیەی سەرۆککۆماری تورکیا لە ئازەربایجان خوێندیەوە، ئەردۆغانیان بە سەدام حوسێن چوواند.

شەوی هەینی 2020/12/11 باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەو ولاتەوە بانگکرا. ئەوان گوتەکانی بەرپرسانی ئێرانیان بە بێبنەما دانابوو و، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو گوتانە لە دژی ئەردۆغان قبووڵ ناکرێن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئازربایجان لە هۆنراوەکەدا گوتی: "ئاراسیان جیا کردەوە و بە زیخ و لم پڕیان کردەوە. من لە تۆ جیا نەدەبوومەوە، بە زۆر جیایان کردینەوە. ئەی لاچین و وەی لاچین، هەموو گیان و دڵی من لاچین."

ئەمە ئەو شیعرە بوو کە رۆژی هەینی سەرۆککۆماری تورکیا لە مانۆڕی سەربازیی باکۆ لە کۆماری ئازەربایجان خوێندییەوە. 

بەڵام ئەو دوو دێڕە شیعرە تەنیا هەست و سۆزی خەڵکی ئەو دوو وڵاتەی نەجووڵاند، بووە هۆکارێک بۆ جووڵاندنی هەستی نەتەوایەتیی بەرپرسانی حکومەتی ئێرانیش و، لەم دوو رۆژەدا کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە. 

یەکەم کاردانەوە بە تویتێکی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەستیپێکرد کە لەو تویتەدا هۆشداری دەداتە ئەردۆغان و دەڵێت: "بە ئەردۆغانیان نەگوتبوو ئەو شیعرەی کە لە باکۆ بە هەڵە خوێندیەوە، پەیوەندیی بە جیاکردنەوەی زۆرەملێی ناوچەکانی باکووری ئاراسەوە هەیە لە وڵاتی ئێرانی دایکیان. ئاخۆ ئەو نەیزانیوە دژ بە دەسەڵاتی نیشتمانیی ئازەربایجان قسەی کردووە؟ هیچ کەس ناتوانێت لەبارەی ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمەوە قسە بکات." 

دوای ئەوە باڵیۆزی تورکیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و لەسەر ئەو دوو دێڕە شیعرە باسوخواسی لێکرا، کەچی کاردانەوەکان هەر بەوە کۆتاییان نەهات. 

سەرلەبەیانیی شەممە هاوکات لەگەڵ دەستپێکی رۆژێکی نوێ، بەشێکی زۆری سەردێڕی رۆژنامەکان تایبەت کرابوون بەو دوو دێڕ شیعرە. 

بەشێکی زۆری رۆژنامە و ماڵپەڕەکانی ناوخۆی ئێران رەجەب تەیب ئەردۆغانیان بە سەددام حوسێنی سەرۆکی عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعسدا چوواند.

موجتەبا زوننوری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران لە تویتێکدا داوا لە ئەردۆغان دەکات کە داوای لێبوردن لە خەڵکی ئێران بکات و دەنووسێت: "ئەگەر ئەردۆغان لە تاقیکردنەوەکانی ئەدەبیات و جوگرافیا و مێژوودا دەرچووبایە، دەیزانی ئەو شیعرە لە شینی جیابوونەوەی ئاراس لە نیشتمانی خۆیدا نووسراوە". 

عەلی ئەسغەر خانی، پەرلەمانتارێکی دیکەی ئێران لەگەڵ وێنەی لەسێدارەدانی سەدام حوسێندا دەنووسێت: "بەڕێز ئەردۆغان، ئەوە چارەنووسی دوایین کەس بووە کە ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی ئێمە."

نوێنەرانی عەلی خامنەییش کە پێشتر لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا پشتی ئازەربایجانیان گرتبوو، دوای ماوەیەک بێدەنگیی خۆیان شکاند و داوایان لە ئەردۆغان کرد پێگەی خۆی بزانێت.

کاردانەوەکانی پەرلەمانتارانی ئێران بوونە هۆی بانگهێشتی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا و کاردانەوەی لە میدیاکانی تورکیادا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق