هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

ليست هناك تعليقات



کۆمپانیای سۆمۆ دوایین ئامارەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەم قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی سۆمۆ، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 5٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت.

ئامارەکانی سۆمۆ نیشانی دەدات، بە پێچەوانەی عێراقەوە، قەبارەی بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوو بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل.

سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتیش، کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاندووە، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەم بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەی 6٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 2 ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل.

قەبارەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی تشرینی دووەم بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 426 هەزار بەرمیل. لەکاتێکدا هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەم رۆژانە 416 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەم لەبەر خراپیی کەشوهەوا بووە کە بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif