ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دێتە سلێمانی

ليست هناك تعليقات


 عەدنان عوسمان، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بە جیا لەگەڵ هه‌ریه‌ك له‌ یەکێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان گوتیشی: سەردانی شاندەکەی پارتی بۆ زەمینەسازییە لەبارەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی و گۆڕان، کە بڕیاره‌ لە رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان ئه‌و سێ حزبه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی نه‌بێت، به‌ڵكو په‌نجه‌ بخاته‌ سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق