بەریتانیا وەك یەكەم وڵات خەڵكی بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەكوتێت

ليست هناك تعليقات


سبەی لە بەریتانیا دەست بە كوتانی خەڵك دەكرێت بە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، حكومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، كە لە ھەڵمەتی كوتانی خەڵك گرنگی بە كەسانی سەرووی 80 ساڵ دەدەن.

حكومەتی بەریتانیا ئاشكرای دەكات، رۆژی سێشەممە دەست بە كوتانی خەڵكی دەكەن بە ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا. بەمەش بەریتانیا دەبێتە یەكەم وڵات كە ڤاكسینی پەسەندكراوی كۆمپانیای ڤایزەر بەكاربھێنێت.

حكومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوە كردووە، لە بەكارھێنانی ڤاكسین زیاتر گرنگی بە كەسانی سەرووی 80 ساڵی و كارمەندانی تەندروستی دەدەن.

بەریتانیا داوای 40 ملیۆن ڤاكسینی كردووە كە بەشی 20 ملیۆن كەس دەكات و لە ھەفتەی یەكەمیش 800 ھەزار دەرزی دابین دەكرێن.

دوای ساڵێك لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ھەفتەی رابردوو هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی فایزه‌ر و كۆمپانیای بایۆ ئێن تێك (BioNTech)ی ئه‌ڵمانی شه‌ریكی فایزه‌ر، پێكه‌وه‌ گره‌نتی ئه‌وه‌ی دا كه‌ به‌شێوه‌ی خێراو كاتی، دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌به‌ریتانیا ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌لبێرت بۆلا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر له‌ راگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ به‌ بڕیاری ئیمێرجنسی ده‌دات ده‌رباره‌ی ڤاكسینه‌كه‌ و ده‌ڵێت: "ساتێكی مێژووییه‌ شه‌ڕ دژی كۆڤید-19".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif