پلاتفۆڕمی کوردستان، سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات

ليست هناك تعليقات



ئەمڕۆ دووشەممە ٢١-١٢-٢٠٢٠، وەفدێکی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانیەکان، سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

سەرەتا دکتۆرە ئاڤێستا کمال، سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمەکە ئامانجی سەردانەکەی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕوون کردەوە کە ناساندن و شێوازی کاری پلاتفۆرمەکەیە

لە دیدارەکەدا د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان زەرورەتی ئەم جۆرە پرۆژە مەدەنیانەی بەرز نرخاند و بە گرنگیەوە باسی لە پرسە نیشتمانیەکان کرد و جەختی لە یەکڕیزی و تێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، هەر لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرد و پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستانی بۆ شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق خستەڕوو.

لە کۆتاییشدا سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمەکە سوپاسی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد و هیوای خواست لە پرسە نیشتیمانیەکاندا هەماهەنگی تەواو هەبێت لە نێوان پەرلەمانی کوردستان و ڕێكخراوە مەدەنیەکاندا، چونکە پرسە نیشتیمانیەکان پێویستیان بە توانای هەموولایەك هەیە و پلاتفۆرمی کوردستان لەو پێناوەدا خۆی ڕاگەیاندوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif