ئەمڕۆ دووشەممە ٢١-١٢-٢٠٢٠ شاندێکی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان، کە پێکهاتبوو لە سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی پلاتفۆرمەکە ، سەردانی مامۆستا علی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیان کرد لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی عبدستار مجید ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی
سه‌ره‌تا وه‌فدەکەی پلاتفۆڕمی کوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خسته‌ڕوو کە ناساندنی پلاتفۆرمەکەبوو، دواتر ئامانجی درووستبوون و پێناسه‌یه‌كی كورتی ڕێكخراوه‌كایه‌ن كرد‌و بۆرده‌كانی پلاتفۆڕم و پڕۆژه‌ی كاری داهاتوویان ڕوون كرده‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ پلاتفۆرمەکە خواست و به‌وبۆنه‌یه‌وه‌شه‌وه له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونی کارەکان، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی و سەرنجی بۆ پلاتفۆرمەکە خستەروو.
لە کۆتایشدا دکتۆرە ئا‌ڤێستا کمال، سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمەکە سوپاسی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کرد لە بەرامبەر پێشەوازی و سەرنج و ڕێنماییەکانی بە ئامانجی سەرخستنی پلاتفۆڕمەکە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق