شاندێکی مامۆستایان و فەرمانبەران و چالاکوانانی مەدەنی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوار شەممە ١٦/١٢/٢٠٢٠ سەردانی شاری بەغدادیانکرد، شاندەکە لە شاری بەغداد چەندین دیداریان لەگەڵ ناوەندی بڕیاری عێراقیدا ئەنجامداوە
گرنگترینی ئەو سەردانانە بەڕێزان ( د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، محمد حلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، حسن كعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، عمار حكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، سەرۆك و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، نوێنەرانی گروپی ١٥ لە پەرلەمانی عێراق، كوتلەی سائیرون، لیژنەكانی نەوت و گاز و پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەشێك لە لایەنە سیاسیە عێراقیەكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنە جیاوازەكانی پەرلەمانی عێراق)
یەکێك لە ئەندامانی بەشدار بووی کۆبوونەوەکان ڕایگەیاند: لە تەواوی ئەو دیدارانەدا وێڕای نیگەرانی لە گەندەڵی و بڕینی مووچەی فەرمانبەران لە چەند ساڵی ڕابردوو و ڕێككنەكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و یاریكردن بە قوت و بژێوی هاوڵاتیان و فەرمانبەران، داوامان كرد لە چوارچێوەی دەستووردا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسیەكان دەر بهێنرێت و چیتر هیچ سیاسیەكی شكستخواردوو نەتوانێت بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی مووچە و بژێوی خەڵك بەكار بهێنێت نە لە هەرێم و نە لە بەغداد.
ئەمڕۆ هەینی تەواوی ئەندامانی شاندەکە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق