ناتۆ: ھەڵوێستێكی ئەرێنی لە بەرامبەر توركیا پەیڕەو بكەن

ليست هناك تعليقات



ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی باكووری ئەتلەسی (ناتۆ)، یەنس ستۆلتنبێرگ داوای لە ئەورووپا كرد، ھەڵوێستێكی ئەرێنی لە میانی گفتوگۆكانی پەیوەست بە توركیا لە لوتكەی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا پەیڕەو بكەن.

ستۆلتنبێرگ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پورتوگالی، ئەنتۆنیۆ كۆستا گوتی: ناكۆكێیەكان ھەن و دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بكەین، بەڵام لە ھەمان كاتدا دەبێت ئەوە بزانین، توركیا بەشێكە لەو ھاوپەیمانییە و لە خێزانی رۆژئاواییە".

گوتیشی: ھەموومان پێویستیمان بە گرتنەبەری ھەڵوێستێكی ئەرێنییە لە كاتی تەماشاكردنی ناكۆكییەكانی پەیوەست بە توركیاوە لە میانی لوتكەی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا".

ئاماژەشیكرد، ناتۆ میكانیزمێكی داناوە بۆ نەھێشتنی ململانێ لە نێوان توركیا و یۆنان و پشت بەگرتنەبەری ئەو رێبازە ئەرێنییە دەبەستێت.

ئەمینداری گشتی ناتۆ، رەوشی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستی بە "قورس" وەسفكرد و ئاماژەیكرد، پرسەكە ھەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆدا گفتوگۆی لەسەركراوە.

یەنس ستۆلتنبێرگ جەختیكردەوە لەوەی توركیا ھاوپەیمانێكی گرنگە بۆ ناتۆ و رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە شەڕی دژ بە "داعش"ی تیرۆریست لەسەر سنوورەكانی خۆی لەگەڵ سووریا و عێراق.

گوتیشی: توركیا ژمارەیەكی زۆری لە پەنابەرە سووریاییەكان وەرگرتووە، و یەكێكە لەو دەوڵەتانەی زیاترین زیانی بەركەوتووە لە ئەنجامی ھێرشە تیرۆریستییەكان.

سەرچاوە: "ئەنادۆڵ"

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif