نرخی ئەمڕۆی نه‌وت لەبازارەکانی جیهاندا

ليست هناك تعليقات



ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی و و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 49.97 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 46.57 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەر بەرمیلێک نەوت به‌ 49.97 مامەڵەی پێوەکرا
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە نەوتی برێنێت رێژەی 0.28%ـی بەهاکەی لەدەستدا و هەر بەرمیلێک نەوت به‌ 49.97 مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا بە 46.57 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. 

سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ئۆپێک، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە 

بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.

مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەگوێرەی شیکەرەوە ئابورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەجیهاندا نەهێشتوەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif