پێنج سودی تەندروستی كێوی

ليست هناك تعليقات



كێوی یەكێكە لە میوە زستانەییەكان، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ماددەی خۆراكی گرنگ كە بۆ جەستە و سیستمی بەرگری گرنگن، ماڵپەڕی timesnownews سودەكانی ئەم میوەیەی بڵاوكردوەتەوە.

1. یارمەتی كرداری هەرس دەدات
كێوی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ریشاڵ و دژە ئۆسكانە، یارمەتی كرداری هەرس دەدات، رێگری دەكات لە سكچون، غازات، دڵتێكەڵهاتن، رشانەوە و قەبزی.

2. سیستمی بەرگری بەهێزدەكات
كێوی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، یارمەتی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری دەدات.

3. تەندروستی دڵ دەپارێزێت
كێوی فشاری خوێن نزمدەكاتەوە، یارمەتی پاراستنی كێشی جەستە دەدات، بەهۆی پێكهاتە خۆراكییەكانی مەترسی نەخۆشی دڵ كەمدەكاتەوە.

4. یارمەتی چارەسەری رەبو دەدات
ئەو كەسانەی رەبویان هەیە دەتوانن سود لە كێوی ببینن، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و ڤیتامین C، یارمەتی جەستە دەدات دژی نەخۆشییەكان بجەنگێت.

5. تەندروستی چاو دەپارێزێت
ئەم میوە سودبەخشە یارمەتی بەهێزبونی بینایی چاو دەدات، به‌ ته‌ندروستی ده‌یهێڵێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif