جەیمس جێفری: ھەسەدە پێویستی بە ھاوکاری سەربازی و دیبلۆماسی ئەمریکایە

ليست هناك تعليقات



"جەیمس جێفری" نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند، ھێزەکانی سوریای دیموکرات پێویستیان بە ھاوکاری ئەمریکایە و رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنن.
"جەیمس جێفری" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەبێ ھاوکاری ئەمریکا یاخود کشانەوەی ھێزەکانیان لە سوریا، "ھەسەدە" ناتوانێت تۆکمەیی خۆی بپارێزێت و پێویستیان بە ھاوکاری سەربازی ئەمریکا ھەیە، بە تایبەت لە ئێستادا کە پشت بە ھێزی ئاسمانی ئەمریکی دەبەستێت بۆ لەناوبردنی "داعش" و پێویستیشی بە پشتیوانی دیبلۆماسی دەبێت بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەڵمەتە سەربازی و سیاسییەکانی تورکیا و رووسیا و حکومەتی سوریا.
"جێفری" وتیشی جەنگی ناوخۆیی سوریا بە فشارە سیاسییەکانی ئەمریکا و سزادانی ئابوری "بەشار ئەسەد" و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی دێت.
باسی لەوەش کرد، ھەسەدە لەو کێڵگە نەوتییانەی کە لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لەژێر دەستیدایە، نزیکەی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرھەم دەھێنێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif