هەر شوێنک لایڤ میوزیکی هەبێت دادەخرێت

ليست هناك تعليقات



لە سلێمانی رێگە نادرێت ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ بەرێوەبچێت و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، لە شەوی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢١ھەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لایڤ موزیکی ھەبێت دادەخرێت.

لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ھیچ ئاھەنگێک لە شەوی سەری ساڵ لە ئۆتێل و ڕێستۆرانت و یانە شەوانەکان بەڕێوەناچێت، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیانی ھاوڵاتیان.

وتیشی، لە شەوی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢١ھەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لایڤ موزیکی ھەبێت لە لایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بۆ ماوەی مانگێک دادەخرێت و سزای دە ملیۆن دینار دەدرێت.

جەختیکردەوە، بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە و بۆ خۆپارێزییە و رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif