ترەمپ جۆ بایدن بە "سەرۆکێکی ساختە" ناو دەبات

ليست هناك تعليقات



لە کۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ جۆ بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا دەناسێنێت، بەڵام بە "سەرۆکێکی ساختە."

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە توویتەر جارێکی دیکە رەخنە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێت، "ملیۆنان دەنگی ئەلیکترۆنیی ساختە وایانکرد هەڵبژاردنمان لە هی وڵاتانی جیهانی سێیەم بچێت."

هەر لەو توویتەدا ترەمپ دەڵێت، سەربازێک لە ئەفغانستان پێی گوتووە کە هەڵبژاردنەکان لە ئەفغانستان زۆر بێکێشەترن لەوانەی ئەمریکا. لە کۆتایشدا ترەمپ نووسیوییەتی: "سەرۆکی ساختە!"

کاژێرێک پێش ئەو قسیەیەی ترەمپ جارێکی دیکە دیموکراتەکانی بە دزینی دەنگەکان و ساختەکردنی هەڵبژاردن تۆمەتبار کرد و، گوتی کە بەڵگەی ئەو "ساختەکارییە"یان هەیە و لە مێژوودا وێنەی نەبووە.

لە هەڵبژاردنی 3ـی نۆڤەمبەری 2020ـدا جۆ بایدن بە 306 دەنگی ئەنجوومەنی نوینەران بەرامبەر 232 دەنگی نوێنەران بەسەر دۆناڵد ترەمپدا سەرکەوت و ئەم ئەنجامە لە مێژووی سەرکەوتنی دیموکراتەکاندا کەموێنە بوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق