گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆ کرد

ليست هناك تعليقات



حکومەتی عێراق گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆ کرد و گوتەبێژی تەندروستیی عێراق دەڵێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤاکسینەکە دەگاتە وڵاتەکە و بەشی هەرێمی کوردستانیش لە ڤاکسین پارێزراوە 
د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی عێراق گرێبەستی دابینکردنی ملیۆنێک و 500 هەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆکرد و بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو بگاتە عێراق.

لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لەو ڤاکسینە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان پشکی لەو ڤاکیسینە دەبێت و پشکەکەی پارێزراوە.

د. سەیف بەدر، راشیگەیاند، جگە لە کۆمپانیای فایزەر، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی بەرهەمهێنانی ڤاکیسنی کۆرۆنا لە پەیوەندی داین، بەمەبەستی دابینکردنی ڤاکسین. 

ئەوە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا لە ئاداری ساڵی 2020ـەوە، تاوەكو ئێستا 585 هەزار و 345 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 522 هەزار و 637 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 12 هەزار و 710 تووشبوویش مردوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif