ڕەوان بارزانی: شەهید کردنی پێشمەرگە لێدانە لەشکۆی کوردستان

ليست هناك تعليقات


ڕەوان بارزانی فەرماندەی هێزی تایبەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پەکەکە هیچ پیزانینێکی بۆ مێژوی کورد و دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان نییەو بە نەفەسێکی شەڕەنگێزی کێشەو پشێوی بۆ هەرێم دروستدەکات.

ڕەوان بارزانی، فەرماندەی هێزی یەکی تایبەتی پێشمەرگەی کوردستان لە وتارێکدا کە لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە باس لە گرژییەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزی پێشمەرگەو دواین ئاڵۆزییە سەربازیەکانی نێوان هەردوولا دەکات و ڕایدەگەیەنێت" لەمێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستاندا پێشمەرگە نمونەی باڵاو پارێزەری شکۆی کورد بوە، هەرکاتێک پارچەیەکی جەستەی نیشتیمان پێویستی بەهاوکاری بوبێ، پارچەکانی دیکە بەشێوەیەک لەشێوەکان کەمتەرخەم نەبون لەهاوکاری کردنیدا، چەند نمونەیەکی زیندو لەمێژووی کورددا کەخاڵی درەوشاوەن لەم بارەیەوە، لەوانە چونی بارزانی نەمرو هەڤاڵەکانی بۆپشتیوانی کۆماری کوردستان کەئەمەبوبەکەلتور لەبزافی ڕزگاری خوازی کوردستان دانانی یەکەم بناغی گیانی هاریکاری ناوبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان، چونی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا کە داعش گەمارۆی دابون ئیلهامەکەی لەوڕۆحی کوردانەی بارزانی نەمرەوە وەرگرتوە، بەڵام جێگای نیگەرانییە کە پەکەکە بێ هیچ پێزانینێک بۆمێژووی کورد دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان لەبری پشتیوانی کردن بەنەفەسێکی شەڕەنگێزی ونابەرپرسانە بەردەوام خەریکی دروستکردنی کێشەو پشێویین بۆهەرێمی کوردستان" 
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا فەرماندەکەی هێزی تایبەت ئاماژەی بەوە کردوە "هەرێمی کوردستان وەک قەڵایە بۆپارچەکانی دیکەی کوردستان کەچی پەکەکە لەزۆربەی سنورەکاندا گوندەکانیان بە خەڵک چۆڵ کردوەو سەرانە لەخەڵک وردەگرن تا گەیشتوەتە ئەوڕادەیەی پێشمەرگە شەهید دەکەن، خەڵکی کوردستان پرسیار لەپەکەکە دەکەن کەشوێنی خەباتی تۆ لەکوێیە ولەپای چی و بۆ بەرژەوەندی کێ پێشمەرگە شەهید دەکەن"

ڕەوان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان مافی خۆیەتی لە ڕوی یاساییەوە پارێزگاری لە ئاسایشی هاوڵاتیانی بکات " هێزی پێشمەرگەی کوردستان مافی خۆیەتی لەڕووی یاسایی وئەخلاقییەوە بۆ پارێزگاری لەئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێم بەهەموو ئامرازێک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییەی پەکەکە ببێتەوە، بەردەوامی ئەم ڕەفتارانەی پەکەکە دەرەنجامەکەی لەئەستۆی پەکەکەدا دەبێت بۆیە هیوادارم بەگیانی کوردانەو بەرپرسیارانە ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن".

                                            دەقی وتاری ڕەوان بارزانی

لەمێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستاندا پێشمەرگە نمونەی باڵاو پارێزەری شکۆی کورد بوە، هەرکاتێک پارچەیەکی جەستەی نیشتیمان پێویستی بەهاوکاری بوبێ، پارچەکانی دیکە بەشێوەیەک لەشێوەکان کەمتەرخەم نەبون لەهاوکاری کردنیدا. چەند نمونەیەکی زیندو لەمێژووی کورددا کەخاڵی درەوشاوەن لەم بارەیەوە، لەوانە چونی بارزانی نەمرو هەڤاڵەکانی بۆپشتیوانی کۆماری مەهاباد کەئەمەبوبەکەلتور لەبزافی ڕزگاری خوازی کوردستان دانانی یەکەم بناغی گیانی هاریکاری ناوبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان، چونی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا کە داعش گەمارۆی دابون ئیلهامەکەی لەوڕۆحی کوردانەی بارزانی نەمرەوە وەرگرتوە، بەڵام جێگای نیگەرانییە کە (پەکەکە) بێ هیچ پێزانینێک بۆمێژووی کورد دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان لەبری پشتیوانی کردن بەنەفەسێکی شەڕەنگێزی ونابەرپرسانە بەردەوام خەریکی دروستکردنی کێشەو پشێویین بۆهەرێمی کوردستان.

لەکاتێکدا کە هەرێمی کوردستان وەک قەڵایە بۆپارچەکانی دیکەی کوردستان کەچی پەکەکە لەزۆربەی سنورەکاندا گوندەکانیان بە خەڵک چۆڵ کردوەو سەرانە لەخەڵک وردەگرن تا گەیشتوەتە ئەوڕادەیەی  پێشمەرگە شەهید دەکەن، خەڵکی کوردستان پرسیار لەپەکەکە دەکەن کەشوێنی خەباتی تۆ لەکوێیە ولەپای چی و بۆ بەرژەوەندی کێ پێشمەرگە شەهید دەکەن.

ئەم ڕەفتارانەی پەکەکە کێشە بۆ ئاسایشی هاوڵاتیانی کوردستان دروست دەکات، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ کەئەم هێزە لەلایەن دوژمنانی هەرێمی کوردستانەوە پڕۆگرام کراون، چونکە هەرکاتێک بیانەوێ بەکۆنترۆڵ جوڵەیان پێدەکەن بۆفشار دروستکردن لەسەر هەرێمی کوردستان، کەواتە لەبەرامبەر ئەم ڕەفتارانەی پەکەکەدا کەبوەتە هۆی ناسەقامگیری سنورەکانی هەرێم.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان مافی خۆیەتی لەڕووی یاسایی وئەخلاقییەوە بۆ پارێزگاری لەئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێم بەهەموو ئامرازێک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییەی پەکەکە ببێتەوە، بەردەوامی ئەم ڕەفتارانەی پەکەکە دەرەنجامەکەی لەئەستۆی پەکەکەدا دەبێت بۆیە هیوادارم بەگیانی کوردانەو بەرپرسیارانە ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif