گەنجان تووشی خەمۆکی دەکات

ليست هناك تعليقات

 


توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئارکانساس لە ئەمریکا دەریخستووە ئەو گەنجانەی زۆرتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، مەترسیی تووشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە. 

لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئارکانساس ئەنجامدراوە و ئەم مانگە لە گۆڤاری پزیشكی خۆپارێزی پزیشكی بڵاویان کردووەتەوە، توێژەرەکان لەماوەی شەش مانگدا بەدواداچوونیان بۆ 1000 گەنج کردووە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەکارهێناوە.

د. برایان پریماک، پرۆفیسۆری تەندروستی گشتی لە زانکۆی ئارکانساس لە ئەمریکا دەڵێت زۆربەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەک هۆکارن بۆ زیادبوونی نیشانەکانی پەیوەست بە خەمۆکی، لەلایەکی دیکەش هۆکارە بۆ شاردنەوەیان و زۆر مانەوە لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێت.

برایان دەشڵێت بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جیاوازە لەنێوان کەسێك کە تەنیا بەدوای خاڵە نەرێنییەکانی خۆی دەگەڕێت و خۆی بەراورد بە کەسانی لە خۆی باشتر دەکات، لەگەڵ کەسێك کە دەیەوێت لە کەسانی باشتر و سەرکەوتووتر لەخۆی فێری شت ببێت. 

پرۆفیسۆرەکەی زانکۆی ئارکانساس روونیدەکاتەوە لەم ساڵانەی دواییدا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر زیادیکردووە لەنێو گەنجان، ئەمەش پاشهاتی مەترسیداری بەدوادادێن، دەشڵێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامرازێکی نوێن، بەدواداچوونی زیاتریان دەوێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif