كەرەنتینەی هەولێر و ڤاكسینەكەی بەغداد

ليست هناك تعليقات


سلێمان عبدلڵە یونس
 -
ئەم دۆخە چۆن بەم ڕۆژگارە گەیشت و حوکمڕانی بەچی شکستی ھێناوە، ئەمانە ھەویرێکن ئاو زۆر دەکێشن و شێلان و ساغکردنەوەیان بەفریای نانی برسێتی ئێستای خەڵک ناکەوێت. بۆیە ئەوەی لەم نێوەندەدا گرنگە، مشتوماڵکردن و ڕێکخستنەوەی دۆخی ناوخۆمان و چاکسازی و پێکەوەکاردنە لەسەر بنەمای نوێ.

ڕاستە یەکێتی لەچەند ئاستێکەوە دەستی بە جوڵە کردوە، گۆڕانیش باوەڕی بەتێپەڕاندنی دۆخی دژواری خەڵکەکەیەتی، بەڵام دیسان بۆ ڕێکخستەوەی دۆخی ناوخۆیان و تەکبیر لەم زۆنە و حوکمڕانی کوردستان، ئەم دوھێزە پێویستیان بە بەرجەستەکردنی نەخشەڕێگایەکی پێکەوەیی ڕون و ڕاشکاو ھەیە. ئاخر یەکێتی و گۆڕان، خەریکە ھەردوکیان، وەک دژە خەڵک، یەکتری نمایش دەکەن، لەکاتێکدا پارتی وێڕای بەپرسیارێتیەکی زەبەلاح کەچی ھەر لەھەلێرەوە سەیری سلێمانی و بەغدا دەکات!

پارتی وێڕای ئەوەی ھەمو کوردستان بەڕێوەدەبات و بە پشک و پێگەی زۆریش لە بەغدایە کەچی، وەک بڵێی کێشەی ئەو نیە، با لەودیو پردێ و دێگەڵەوە ئاو بیبات، وەک بڵێی باوەڕی وایە یەکێتی ھۆکاری ئەم دۆخەی نێوان ھەولێر و بەغدایە، بۆیە نوێنەرایەتی ئەو دەنێرێت تاچاکیبکاتەوە.

یەکێتی و گۆڕان پێکەوە دەتوان دۆخی ئەم زۆنە چاکبکەن کەچی نایکەن و چاکسازیان بەستۆتەوە بە ھەمو ھەرێمەوە، پارتی دەتوانێت دەسپێشخەری ڕێکخسنەوەی کوردستان بکات کەچی بەرپرسیارێتیەکانی سەرشانی کەرەنتینە کردوە و بونی ڤاکسینەکەی بە بەغدا گرێداوەتەوە!


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif