کێ لە پشت کەمى و گرانبوونى نرخى غازەوەیە؟

ليست هناك تعليقات




ماوەى چەند رۆژێکە کەمى غاز و گرانى نرخەکەى لە بازاردا، بەشێکى زۆرى هاوڵاتیانى نیگەران کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش ناکۆکی نێوان چەند بەرپرسێکى باڵاى یەکێتى لە پشت کەمى و گرانى نرخى غازەوەن.

بەشێک لە غازفرۆشەکان دەڵێن، هۆکاری قەیرانەکە بۆ شەڕى نێوان ئەو کۆمپانیانە دەگەرێتەوە کە غاز دەهێنن بۆ شارەکان، بەشێکى دیکەشیان دەڵێن بەهۆی زۆری خواستی خەڵکە بۆ غاز لەم کاتەدا.

بەپێی زانیارییەکان هۆکارى سەرەکى قەیرانی غاز لە هەرێمى کوردستاندا لەو کاتەوە سەریهەڵداوە، کە ئەو کۆمپانیایەی کاری دابینکردن و دابەشکردنی غازی دەکرد بەرپرسێکى باڵاى یەکێتى و کەسایەتییەکی دیاری لەپشتەوە بوو، بەڵام دواى تەواوبوون و هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەیان، ئەوا ئەم بەرپرسە رێگرە لەو کۆمپانیا نوێیە کە کارەکەى پێدراوە.

کۆمپانیا نوێیەکە کێیە؟

ئەو کۆمپانیا نوێیەى کە گرێبەستەکەى لەگەڵ واژۆ کراوە بۆ دابینکردنى غاز بۆ شارەکانى هەرێم، سەر بە بەرپرسێکى تری باڵاى یەکێتییە لە سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان.

هاوکات قائیمقامى هەولێر رایگەیاند قەیرانى غاز بەهۆى ململانێی نێوان ئەو کۆمپانیایانەیە کە تەندەرەکانى دابەشکردنى غازیان لایە، بەبێ ئەوەى ناوى ئەو کۆمپانیایانە ئاشکرا بکات کە تۆمەتبارى کردن بە دروستکردنى قەیرانى غاز.

بەوەش دەردەکەوێت کەمى غاز و گرانى نرخەکەى بۆ ناکۆکى نێوان ئەو چەند بەرپرسە دەگەڕێتەوە.

دانا غاز بەرهەمهێنەرى غازە و لەرێی کارگەکانى پڕکردنەوەى بتڵى غازەوە، غاز بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەفرۆشرێت، رۆژانە پارێزگاى هەولێر پێویستى بە ١٣ بارهەڵگرى غازهەیە، پارێزگاى سلێمانیش پێویستى بە نزیکەى ١٣ بارهەڵگرى غاز هەیە، پارێزگاى دهۆکیش پێویستى بە شەش بارهەڵگرى غاز هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif